• ئۆباڵ بە گەردنم نەمخوێندووەتەوە بەڵام بەچاوی خۆم دیم، لە هەولێر و لە مۆڵێكی زۆرمۆڵدا، ئەوەندە بەنگلادیشیان دانابوو موشتەریەكان نەیان دەزانی چۆن لێیان بكڕن، ناچار دەیانوت: قەیناكا لەبازاری گەورەش هەیە لەوێ دەیكڕین .

• ئۆباڵ بەگەردنم خۆم بینیم، كۆمپانیایەكی كوردی و ئیشەكەی هەر لەكوردستان و بەتەئكید موشتەریەكانیشی هەر كورد، یەك مەلزەمە ریكلامی چاپ كردبوو یەك كەلیمە كوردی تێدا نەبوو، نوسیبووشی لە (شیمال العراق) ین ...ئێ كورە فەقیرانە لەوانەیە هێشتا سلفەی سەردەمی دوابڕاوەكەیان لەسەر مابێت ...

• ئۆباڵ بەگەردنم نەمدیوە بەڵام خوێندوومەتەوە، لە قەزای سەید سادق یانزە (11) دائرە لەیەك بینایەدان و سەرەی مراجعەكانیان تێكەڵ بەیەكتری دەبێت و هەیە نازانێ لەسەرەی كامیان وەستاوە، ئەوەش لە پێناو حەوانەوەو ماندوونەبوون و مەسرەف كەم كردنەوەی هاووڵاتیانە و لەلایەكی ترەوە رێگەیەكە بۆ لەیەكتر نزیك بوونەوەی خەڵكی شارەكە ....

• ئۆباڵ بە گەردنم نەمدیوە بەڵام برادەرێك بۆی گێڕامەوە، گوتی چوومە دائرەیەك دوو برادەری لێ بوو یەكێكیان سەرەمانگ بوو هاتبوو بۆ مەعاشە بێ دەوامەكە و ئەوی تریشیان زۆر توورە بوو لەبەر سەعاتێك تەئخیر بوون دوو رۆژ قەتع راتب كرابوو، گوتی سەیرەكەی لەوەدا بوو دەوام نەكەرەكە بە دەوام كەرەكەی رادەبوارد و ئەیووت ئێستا واستەیەكت بۆ ئەكەم ..